بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی (26)ـی گوڵان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان، پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشمەرگە قارەمانەکان، تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، و سەرجەم هاووڵاتییانی خۆڕاگری کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.
شۆڕشی گوڵان لە 26ـی گوڵانی 1976، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، پەیامی ههستانهوه، هەڵوەشاندنەوەی پیلانی دوژمنان و زیندووکردنەوەی ئومێد بوو لە ناخی گەلی کوردستاندا، ئەو شۆڕشە سەلماندی کە ئیرادەی گەلەکەمان بۆ ئازادی و سەرفرازی بە هیچ پیلان و ڕێککەوتننامەیەکی نەگریس ناشکێت.
ئاکامی ئەو قوربانیی و خۆڕاگرییەش، یەکڕیزیی نیشتمانی، ڕاپەڕینی مێژوویی و دامەزراندنی قەوارەی شەرعیی هەرێمی کوردستان بوو.
لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە و خوێنی شەهیدان، وەک پارێزگای هەولێر دووپاتی دەکەینەوە کە بە هەمان نەفەسی پێشمەرگانەی شۆڕشی گوڵان، بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەولێری پایتەخت، و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
دووبارە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان لە هەمووان پیرۆز بێت
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
26ـی گوڵانی 2026