دارەتوو: بەرێوەچوونی یاری رەسەنی کڵاو کڵاوێن
دارەتوو: بەرێوەچوونی یاری رەسەنی کڵاو کڵاوێن
ئەمشەو سێشەممە رێکەوتی 25.2.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە دارەتوو ئامادەیی کردنەوەی خولی یاری کڵاو کڵاوێن بوو، کە یاریەکی رەسەنی کوردەواریە، بە بۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە لایەن بەرێوەبەرایەتی لاوانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی ریکخرابوو ..
لەو خولە شەوانەیەدا 160 تیپ و گروپی وەرزشی لە هەولێرو دەورووبەری بەشداریان کردووەو کێبرکێ لەسەر گرەوی خەڵاتی رەمەزان دەکەن…
شایەنی باسە هەموو نەتەوەیەک سامانێکی میللی و فۆلکلۆری تایبەت بەخۆی هەیە، کە وەک گەنجینەیەک بۆی ماوەتەوە و شانازی پێوە دەکات، گەلی کوردیش بە درێژایی مێژوو، خودان سامانێکی گەورەى میللی و فۆلکلۆریە، یاری جۆراو جۆری هەیەو ئەو یاریانەش بەشێکن لەو گەنجینە میللیەى کورد کە دەستاو دەست بۆ نەوەى ئێستا گواستراونەتەوە.