پارێزگاری هەولێر بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوە
بەمەبەستی باشتر کردنی دۆخی کارەبا و زیادکردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوبەشەکان،
ئەمرۆ د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگار وقایمقامی ناوەند، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا و سەرۆکی شارەوانی و فەرمانگاکانی تری ناو شاری هەولێر کۆبووە.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی پێدانى كارهباى نیشتمانى له ههولێر و پارێزگاكانى دیكهى ههرێمى كوردستان کرا و جەخت لەسەر باشترکردنی دۆخی کارەبا و چۆنیەتی زیادکردنهوهی پێدانی کارەبای نیشتمانی کرایەوە.
جێگەی باسە بەھۆی گرفتێکی تەکنیکی لە ناکاو لە تۆڕی کارەبای نشتیمانی و بە هۆی بەکارھێنانی ئامێری گەرمکەرەوە فشارێکی زۆر لەسەر دابەشکردنی کارەبا دروست بووه، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگا و بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر هێڵە بۆ باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبای بە هاوڵاتیانی شاری هەولێر.