شەقامی مەخمور ڕێگای مامزاوە سەوز دەکرێت
شەقامی مەخمور ڕێگای مامزاوە سەوز دەکرێت
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە لە گرنگیدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شاری هەولێر .
بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێگای تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان هەڵسا بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوانی چاندنی نەمام و ڕێکخستنەوەی دوورگە ناوەندیەکان لە شەقامی مەخمور ڕێگای مامزاوەو پیشەسازی باشوور .