پارێزگاری هەولێر ڕێز لە زانای هەولێری، د. پاوان سیروان دزەیی دەگرێت

پارێزگاری هەولێر ڕێز لە زانای هەولێری، د. پاوان سیروان دزەیی دەگرێت

پارێزگاری هەولێر ڕێز لە زانای هەولێری، د. پاوان سیروان دزەیی دەگرێت

ئەمرۆ یەکشەممە 22.11.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی ٢٨ی جیهان و پلەی یەکەمی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری کەناڵە ئایۆنییەکان و وەرگرەکاندا، بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەشی د. پاوان سیروان دزەیی، توێژەر و پرۆفیسۆری یاریدەدەری زانکۆ کرد.

د. پاوان، خەڵکی شاری هەولێرە و ناوی لە ساڵانی ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦دا لە لیستی باشترین ٢٪ی زانایانی جیهاندا، بەپێی پۆلێنکردنی ستانفۆرد–ئەلسەڤیر، تۆمارکراوە.

ناوبراو خاوەنی زیاتر لە ٧٠ توێژینەوەی زانستیی نێودەوڵەتی، H-Index ـی ٤١ و زیاتر لە ٣٥ هەزار ئاماژەی زانستییە. هەروەها، لە چەندین پڕۆژەی توێژینەوەیی ئەورووپی و نێودەوڵەتیدا بەشداری کردووە و ساڵی ٢٠٢٥ گرەنتێکی نێودەوڵەتی لە دامەزراوەی ئەمریکی Brain & Behavior Research Foundation بەدەستهێناوە.

توێژینەوەکانی سەرەکییانە لەسەر میکانیزمەکانی کارکردنی مێشک و نەخۆشییە دەمارەیی و دەروونییەکان چڕ دەبنەوە.

پارێزگاری هەولێر، لەو میانەدا دووپاتیکردەوە، کە ئەم دەستکەوتە مەزنە زانستییە شانازیە بۆ هەولێر، بۆیە پیرۆبایی لە د. پاوان سیروان دزەیی کردو هیوای بەردەوامیی سەرکەوتن و خزمەتکردنی بواری زانستی بۆ دەخواست .