لە هەولێر ... بە گوژمەی زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) قوتابخانەیەکی بنەڕەتی تێكەڵاو کرایەوە
لە هەولێر ...
بە گوژمەی زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) قوتابخانەیەکی بنەڕەتی تێكەڵاو کرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.9.30، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لوقمان سەعید، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسان و مامۆستایان و پەروەردەكاران، قوتابخانەی ڕەهەندی بنەڕەتی تێكەڵاو لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر کرایەوە.
دوای کردنەوەی قوتابخانهكه و بەسەركردنەوە یەکە یەکە ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیان و بەشەکانی تری قوتابخانەکە، پارێزگاری هەولێر ، وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابیان و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەكە و دانیشوانی گەڕەكەكە بەبۆنەی کردنەوەی قوتابخانەکە، ئاماژەی بەوەدا لە كابینەی نۆیەمدا، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان، گرنگیەكی زۆر و تایبەت بەكەرتی پەروەردە و فێركردن دراوە و چەندین قوتابخانە لەسنووری پارێزگای هەولێر دروستكراون، بەدڵنیاییەوە ئەم قوتابخانەیەش بەشێکی گرنگ دەبێت لە پێشکەشکردن و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن و خزمەتکردنی ئەو ئازیزانەی تێیدا دەخوێنن، گوتیشی، " ئێمەش وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر بەشانازییەوە لەخزمەتیان دەبین".
جێگەی باسە، ئەم قوتابخانەیە بەگوژمەی ( 1 ملیار و 100 ملیۆن دینار ) لە سەر ڕووبەری ( 7 هەزار و 200 مەتر2 ) لەسەر بودجەی ڕێكخراوی ڕێباز فاوندیشن بەسەر پەرشتی ئەندازیارانی پارێزگای هەولێر دروسنتكراوە و پێكهاتووە لە ( 2 ) بەشی کارگێری و هۆلی ئەزموونەکان و تاقیگە و یاریگای فریزی دەستکرد و گەراجی ئۆتۆمبێل و یاریگای باسکە و بالە.