پارێزگارى هەولیر: جەخت لەسەر بنبڕکردنی کێشەکانی ئاوو کارەبای هاوڵاتیان دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشهممە 21-8-2022 بەسەرپەرشتی بەرێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کارەش جێگرانی پارێزگار، بۆ بەدوا داچوون بە گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاو درێژە بە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە ئاوو ئاوەرۆ درا.
لە کۆبوونەوەکەدا وێرای تیشك خستنە سەر ئالیەتی جێبەجێکردنی هەندێك پرۆژە و تەندەری خێرا لەشاری هەولێر، هاوکات جەخت لەسەر سکاڵاکانی هەبوونی هەندێك قوفلی بۆڕی ئاو کێشەی دیکەی ئاوی خاوێن کرایەوەو هۆکاری راستەقینەی ئەو جۆرە کێشانە گەنگەشەیان لەسەر کرا.
هەروەها باس لە پرسی موەلیدەکان و چاکترکردنیان کرا…
پارێزگارى هەولێر روونیکردەوە کە ئاو و کارەبا تا کۆتایی ئەم وەرزە کێشەی راستەقینەی هاوڵاتیانی هەولێرە .
ئەوەش دووپاتکرایەوە، کە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە .
شایەنی باسه له كۆبوونهوهكهدا هەریەک لە بهڕێوهبهری گشتی ئاو و ئاوهڕۆكانی ههرێم و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و بهرپرسی مولیده ئههلییهكان ئامادەی بوون.