ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێر

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێر

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێر

سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی چەکیان هەیە و چەکەکەیان تۆمارنەکراوە یاخود مۆڵەتى هەڵگرتنى چەکیان نییە لە سنووری پارێزگای هەولێر، تاوەکو 2023.7.21 دەتوانن سەردانی یەکێک لەو بنکانەی خوارەوە بکەن و بێ بەرامبەر چەکەکانیان تۆماردەکرێت و پسوولەیەک وەردەگرن و چەکەکانیان پێ دەدرێتەوە، دوای 2023.7.21 بەو پسوولەیە دەتوانن داوای مۆڵەتی چەک بکەن یان چەکەکانیان بفرۆشن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە.

- بنکەی پۆلیسی ئازادی – بەشی پۆلیسی ناوشار-رۆژئاوا
- بنکەی پۆلیسی راپەڕین - بەشی پۆلیسی ناوشار- رۆژهەڵات
- بنکەی پۆلیسی عەنکاوە – قەزای عەنکاوە
- بنکەی پۆلیسی خەبات – قەزای خەبات
- بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە – قەزای شەقڵاوە
- بنکەی پۆلیسی پیرمام – قەزای پیرمام
- بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر – قەزای دەشتی هەولێر
- بنکەی پۆلیسی کۆیە – قەزای کۆیە

پارێزگای هەولێر
2023.6.14