هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر په‌سه‌ند ده‌كرێت و به‌مزووانه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر په‌سه‌ند ده‌كرێت و به‌مزووانه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/9/2024، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و کیتیا تسوشیا، جێگری بەڕێوەبەری جایکا له عێراق و ماساشی نیشیکاوا، ڕاوێژکاری ئامادەکاری پڕۆژەكانی جایكا و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان و تیمی ئه‌ندازیاران، ڕێوڕه‌سمی ڕێكاره‌كانی قۆناغی په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كانی هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لەڕێورەسمەکەدا، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی، لە وتارێکدا، سوپاسی ئاژانسی جایكا و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری كرد كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه، كار له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌كه‌ن و خۆشحاڵی خۆی به په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كانی پڕۆژه‌كه ڕاگه‌یاند، سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی هه‌مواركراوی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ولێردا 26 دیدگا له چه‌ند بوارێكی جیاوازدا داڕێژراون و چه‌ند ستراتیژیه‌تێك بۆ به‌دیهێنانی دیدگاكان ئاماده‌كران و نه‌خشه‌ی به‌كارهێنانی زه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه دیاریكراون.
گوتیش، له پڕۆژه‌كه‌دا ڕۆڵی شار وه‌كوو سه‌نته‌رێكی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌تمه‌ندێتی شاری هه‌ولێر وه‌كوو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌رێكی گه‌شتیاری و هه‌روه‌ها ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، ژینگه، پیشه‌سازی، ئابووری و كولتووری و گواستنه‌وه و گه‌یاندن خۆپاراستن له لافاو و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چه‌ندین بواری دیكه‌ش له‌م پڕۆژه‌یه‌دا جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه و كاریان له‌سه‌ر كراوه.
لەلایەن خۆیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له گوته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كرد و باسی له گرنگی پرۆژه‌كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی شاری هه‌ولێر تا ساڵی 2050 كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر، شارەکە دەباتە قۆناغێکی نوێ.
هەروەها، سوپاسی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و تیمەکانی ئاژانسی جایکای کرد له‌وه‌ی ڕۆڵیان لە شاری هەولێر لە تەواوی سێکتەرەکاندا هەبووە، له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد هەموارکردنەوەی ماستەرپلان لە ڕووی زانستییەوە کاریگەریی له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی شاره‌كه دەبێت و هەولێر دەباتە قۆناغێکی نوێوه.
جێگەی باسە، ئامانج لە هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر، ئاراستەکردنی گەشەکردن و ڕێکخستنەوەی شاری هەولێرە تا ساڵی 2050.