لەهەولێر، یادى (15)هەمین ساڵەى کردنەوە کونسوڵخانەى ڕوسیا کرایەوە

لەهەولێر، یادى (15)هەمین ساڵەى کردنەوە کونسوڵخانەى ڕوسیا کرایەوە

ئێوارەى دووشەممە 2022.5.9، بەئامادەبوونى نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، د.هێمن هەورامى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و فەلاح مستەفا و نەوزاد هادى، ڕاوێژکارانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پارێزگارى سلێمانى و ژمارەیەکى تر لە ئەندامانى سەرکردایەتى حزب و لایەنە سیاسیەکانى کوردستان و کونسڵ و نوێنەرى UN و نێردەى ولاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کونسوڵخانەی گشتیی روسیا لەهەولێر، بەبۆنەی (15)ھەمیین ساڵڕۆژی کردنەوە کونسوڵخانەکەیان لەھەولێر و (77) ەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن بە سەر نازییەکاندا لە کۆتاییەکانی جەنگی جیھانی دووەم، ڕێورەسمێکیان سازکرد.
لەرێورەسمەکەدا، بەڕێز پارێزگارى هەولێر، لەرێگەی بالێۆزی روسیا لەعێراق و کونسوڵی روسیا لە ھەولێر، بەمبۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی روسیا کرد و تەئکیدى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان پارێزگاى هەولێر و کونسڵخانەى ڕوسیا لەهەولێر کردەوە.