هه‌ولێر... مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ دوو کەسایەتی بەحرکە و بەڕانەتی

هه‌ولێر... مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ دوو کەسایەتی بەحرکە و بەڕانەتی


ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.3.19، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 13 مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، لە بەحرکە مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ هەریەک لە حەیرانبێژ و شاعیر و فولکلۆرناس سابیر بەحرکەیی و نووسەر و شاعیر محمد ساڵح ناسراو بە جگەرسۆز پیندرۆیی بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا کە هەریەک لە یاریدەدەرى پارێزگار و قائمقامی ناوه‌ند و به‌رێوه‌به‌ری گشتیى رۆشنبیری و هونه‌ری هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و نووسەر و هونەرمەندان ئامادەیى بوون، پارێزگارى هەولێڕ خەڵاتى ڕێزلێنانى پێشکەش بە هەردوو کەسایەتى بەحرکە و بەڕانەتی کرد و لە وتارێکدا وێڕاى پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنى کار و بەرهەم و ئەو خزمەتە زۆرەى پێشکەش بە ئەدەبیات و هونەر و فۆلکلۆریان کردووە، ئاماژەى بەوەدا کە بۆ ساڵى داهاتوو (خەڵاتى هەولێر)مان دەبێت و پێشکەش بەو کەسایەتییانە دەکرێت کە لەبوارە جیاجیاکاندا خزمەتى شارى هەولێریان کردووە.