لە هەولێر ... باڵەخانەی نوێى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کرایەوە

لە هەولێر ... باڵەخانەی نوێى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کرایەوە

لە هەولێر ...
باڵەخانەی نوێى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کرایەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 2025.1.22، بە ئامادەبوونى فرسەت ئەحمەد، وەزیرى داد و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د.عەبدولحکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و د.جوتیار عادل، سەرۆکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى و ژمارەیەکى دیکە لە دادوەر و بەرپرسانى حزبى و حکومى و سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و ژمارەیەکى بەرچاوو لە پارێزەران، لەڕێورەسمێکدا، لە هەولێرى پایتەخت، باڵەخانەى نوێى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کرایەوە.

پارێزگارى هەولێر، ویڕاى پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى سەندیکا و پارێزەرانى کوردستان بۆ کردنەوەى باڵەخانەیەکى شیاو بە پێگەى خۆیان، ئامادەیى هەموو پاڵپشتى و هاوکارییەکى نیشاندا بۆ پێداویستى و سەرخستنى ئەرک و کارەکانیان، هەروەها ئومێدى خواست سەندیکاى پارێزەران، وەک هەمیشە پارێزگار و داکۆکى کارى ماف و جێبەجێکارى خواست و داواکارى پارێزەران بێت.