بەڕێز بنه‌ماڵه‌ی هـونەرمـەندی دیاری کورد "محەمەد عەباس بەهرام "
بەڕێز بنه‌ماڵه‌ی هـونەرمـەندی
دیاری کورد "محەمەد عەباس بەهرام "
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناودار و دیاری کورد (محەمەد عەباس بەهرام) مان پێگەیشت.
محەمەد عەباس، یەکێک بوو لە هونەرمەندە بە تواناکانی بواری موزیک و گۆرانی کوردی و لەو بوارەدا مێژوویەکی سەنگین و جوانی بۆ خۆی و نەتەوەکەی تۆمارکردووە و شانازیەک بوو بۆ هونەری کوردی، بەرهەمە هونەرییەکانی بۆ هەمیشە لە زاکیرەماندا وون نابن و لەگەڵ یادگاریەکانماندا بە زیندوویی دەمێننەوە.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌س و كار و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ردلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.5.15