پارێزگاری هەولێر: "لە سبەیەوە بهدیقهت و دادپهروهرانه پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەستپێدەکات"
سێشەمە 2021.11.2، ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقاتمى قەزایى ناوەندە و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، سەردانى تیمەکانى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتى ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا و دەزگاى خێرخوازى بارزانى و خۆبەخشانى ڕێکخراوەکانى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیان و یەکێتى ئافرەتان و تیمى تایبەتى تەندروستى لە شارێرى زێڕین کرد و پرۆسەى هەڵمەتى خاوێنکردنەوەى پاشماوەى لافاوەکەى هەولێرى لەوگەڕەکە بەسەرکردەوە.
پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لەتیمەکان، له کۆنگرەیەکى رۆژنامهوانیدا مژدەى قەرەبووکردنەوەىلافاوەکەى هەولێرى بە هاوڵاتییانى زیان لێکەوتوو ڕاگەیاند و وتى: "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵمان لەسەر هێڵبووە و جهنابیان بە شێوەی مەیدانی سەردانی خەڵکەکەی کرد و دڵنیاییدا لەوەی کە سەلامەتی هاووڵاتیان لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە و رایگەیاند کە قەرەبووی زیانەکان دەکەنەوە، ئێستاش پرۆسەی پاککردنەوەی شوێنە زیانلێککەوتووەکانی لافاو بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 561 خانوو زیانیان پێگەیشتووە و دەمانەوێت موژدەی ئەوە بدەین کە لە سبەیەوە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێککەوتووانی لافاو دەستپێدەکات.
پاریزگارى هەولێر ڕاشیگەیاند: دوای ئامادهكردنی خهمڵاندنی قەبارەى زیانەکان کە سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نەبووە، لهلایهن ڕێزدار مەسرور بارزانى، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رهزامهندی دراوە بۆ قهرهبووكردنهوهیان، له بهیانییهوه پرۆسهكه دهست پێدهكات و به دیقهت و دادپهروهرانه بهڕێوه دهچێت.
جێگەى باسە، رۆژی شەمەی رابردوو 2021.10.30، بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له بەشێکى شارى هەولێر روویدا، بهگوێرهی خهمڵاندنی لێژنەى پاریزگاى هەولیر کە پێکهاتووە لە بەرێوەبەرایەتى ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگرى شارستانى، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی، 561 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی لهناوچووە و 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون، 127 خانوو زیانیان بەرکەوتووه، 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە، بهڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووه.