پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرد

ئەمرۆ پێنجشەممە 8.10.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر پێشوازی لە لیوا دڵێر فرزندە زێباری، فەرماندەی فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر ڕۆڵ و ئەرکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری لە پاراستنی سنوور و خاکی نیشتمان بە گرنگیەوە هەڵسەنگاند و پیرۆزبایی و هیواخوازی سەرکەوتنی بۆ فەرماندە و هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ئەنجامدانی ئەرکە نیشتیمانییەکانیان دەربڕی.

لە بەرامبەردا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پێشوازی و گرنگیدان بە ئەرک و کارەکانی هێزەکانی پاسەوانی سنوور.