هەولێر… دەستپێکی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان

هەولێر…  دەستپێکی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان

هەولێر…
دەستپێکی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان

ئێوارەی ئەمڕۆ، 24.11.2026 بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دڵشاد شەهاب نوێنەری سەرۆکی هەرێم، دکتۆرە خانزاد ئەحمەد ئەمینداری ئەنجونەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان, ژمارەیەکی بەرچاو لە دبلۆمات و نێردەیی دبلۆماسی و بەرپرسانی حکومی و رێکخراوەکانی ئافرەتان، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستی پێکرد.

ئەم هەڵمەتە، کە هەموو ساڵێک لە ٢٥ی تشرینی دووەم، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، دەست پێدەکات و تا ١٠ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، بەردەوام دەبێت، ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە، بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و پاراستنی ماف و ئازادیی ژنان و کچانە.

لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، بە هاوبەشی دامودەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکی و بەرنامەی هۆشیاری، سیمینار و چاڵاکیی مەیدانی بەڕێوە دەچن، بە مەبەستی بەهێزکردنی کەلتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان و کەمکردنەوەی توندوتیژی لە دژیان.