بەردەوامیی چاندنی گوڵ و جوانکاریی پارکی پێشمەرگە

بەردەوامیی چاندنی گوڵ و جوانکاریی پارکی پێشمەرگە

بەردەوامیی چاندنی گوڵ و جوانکاریی پارکی پێشمەرگە

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە مەبەستی جوانترکردنی دیمەنی سەوزایی و پاراستنی ژینگەی پارکە گشتییەکان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی کارەکانی جوانکاری و چاندنی گوڵ.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستیان بە چاندنی سەدان گوڵی جۆری (هیرۆپس) لە پارکی پێشمەرگە کرد، بە مەبەستی زیاتر جوانکردنی دیمەنی پارکەکە و دابینکردنی ژینگەیەکی خۆش و تەندروست بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران.
پارکی پێشمەرگە وەک یەکێک لە شوێنە گشتییەکانی هەولێر، بەردەوام لە خزمەتدانی هاوڵاتیان و سەردانکەران دایە و بەردەوامیی ئەم هەوڵانەش لە چوارچێوەی پلانەکانی شارەوانیی هەولێر بۆ فراوانکردنی سەوزایی و جوانترکردنی دیمەنی شاری هەولێردایە.
لەو پێناوەدا، داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت هاوکار و پشتیوانی ئەم هەوڵانە بن و لە پاراستنی گوڵ و ڕووەکەکان و سامانی سەوزایی پارکەکەدا هاوبەش بن و لە هەر جۆرە زیانگەیاندنێک بە ژینگەی پارکەکە خۆیان بپارێزن.