سەوزکردنی شەقامی هەولێر - مەخموور

سەوزکردنی شەقامی هەولێر - مەخموور

سەوزکردنی شەقامی هەولێر - مەخموور

لە درێژەی هەڵمەتە ١٠ ڕۆژییەکەی ئەندازەی پارکەکانی شارەوانیی هەولێر و بە بەشداریی ٩٠ کارمەند، قۆناغی شەشەمی سەوزکردنی شەقامی (هەولێر - مەخموور) بە درێژایی ١٠ کیلۆمەتر دەستی پێکرد.
لەم قۆناغەدا دوای پاککردنەوەی دوورگەی ناوەندی، هەزاران نەمامی (دەدۆنیا، ڕۆزماری و مینا) و چەندین داری (سۆیەی تۆپ) بە مەبەستی زیادکردنی سەوزایی و جوانکردنی سیمای شار چێندران.