هەولێر ... کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی پێشکەش کرا

هەولێر ... کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی پێشکەش کرا

هەولێر ...
کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی پێشکەش کرا

ئەمشەو دووشەممە 2025.6.2، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كارێل كۆرتانێك، كۆنسوڵى گشتيى كۆمارى ‏چيك لە هەولێر، لە هۆڵى پێشەوایى هەولێرى پایتەخت، کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی، کە لەلایەن کونسوڵخانەى چیک ڕێکخرابوو پێشکەش کرا.

لە کۆنسێرتەکەدا، کە ژمارەیەک لە کونسڵ و نێردەی دیکەی وڵاتان و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر و ژمارەیەکی بەرچاوو لە هونەرمەندان و شەیدایانی ئاوازی جیهانی ئامادەی ببوون، چەندین پارچە میوزیک و گۆرانیی ئۆپێراى چیکی، کە درامایەکی نووسراوە لە سەر شانۆ پێشکەش کرا.