هەولێر، سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد
هەولێر، سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد
شەوی شەممە 2025.11.22، لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و ئاریان صلاح الدين، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و هاندەرێکی زۆری یانەکە، لە چوارچێوەی یاریەکانی خولی عێراق یاری نێوان هەولێر و غەڕاف بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامدا، یانەی هەولێر بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە یانەی غەڕافی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بە نرخی بەدەستهێنا.