ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی مەعاریف بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی مەعاریف بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.7.2، بەئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و ڕێکخراوە پەروەردەییەکان، و مامۆستایان، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە پەروەردەیی و کلتورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی ئاڵوگۆڕی جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی مەعاریفی تورکیا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.