فیستیڤاڵی کشتوکاڵی بەروبوومە خۆماڵیەکان لە شەقڵاوە بەرێوەچوو

فیستیڤاڵی کشتوکاڵی بەروبوومە خۆماڵیەکان لە شەقڵاوە بەرێوەچوو

فیستیڤاڵی کشتوکاڵی بەروبوومە خۆماڵیەکان لە شەقڵاوە بەرێوەچوو

لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 24ی سەفین ، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، قائیمقامی شەقڵاوە ، بەرێوەبەی گشتی کشتوکاڵی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە جوتیارو پیشەوەران. لە شەقڵاوە فیستیڤاڵی کشتوکاڵی شەن و کەو کە یەکەمین گەڕی فیستیڤاڵی کشتوکالی تایبەت بە بەرهەمە خۆماڵیەکان و بەروبووم و مێوەجات و کەرەسە و شتومەکی کشتوکاڵیە بەرێوە چوو ..
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە لە رێگەی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانەوە بەرهەمە كشتوكاڵییه‌كان دەبن بە‌ پردێكی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان جوتیاران و پسپۆڕانی بواری كشتوكاڵی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ ئاسانترین شێوه‌ هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی بۆ جوتیاران بكه‌ین له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان. ئەوەش لە خۆیدا کرۆکی دیدگاو سیاسەتی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەم روانگەوە و بره‌ودان به‌بازاركردنی به‌رهه‌می خۆماڵی پێوه‌رێكی گرنگه‌ بۆ پێشخستن و به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان ….
شایەنی باسە ئامانج لە کردنەوەی ئەم فیستیڤاڵە خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی سەرچاوەی ساغکردنەوەی بازارە بۆ بەرهەمەکان، هەروەها ناساندنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانە بە هاوڵاتیان …
لەو فیستیڤاڵەدا جوتیارانی شەقڵاوە زۆرترین جۆری بەرهەمە خۆماڵییەکانیان نمایشکرد کە پێکهاتبوون لە ( هەنگوین، پەنیر، ماست، تەماتە، خیار، ترێ، هەنجیر، زەیتون، هەنار و گوڵی سروشتی و چەندین بەرهەمی دیکە.