پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند و شانۆکار عەبدولرەزاق شەمسەدینی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند و شانۆکار عەبدولرەزاق شەمسەدینی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند و شانۆکار عەبدولرەزاق شەمسەدینی کرد

ئەمڕۆ چوار شەممە 6.8.2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێرو فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی هونەری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندورستیان، لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا سەردانی هونەرمەندو شانۆکار عەبدولرەزاق شەمسەدینی کرد، کە ماوەیەکە تەندورستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە …

پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە رۆڵی دیارو دێرینی هونەرمەند کردو ئامادەباشی بۆ هەر هەوڵ و هاوکاریەک نیشاندا، هاوکات لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر، تاکیدی لەسەر چارەسەرە پزیشکیەکان کردەوە و هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هونەرمەند خواست.