باران و سەرما دەستپێدەكاتەوە

باران و سەرما دەستپێدەكاتەوە


بەپێی پێشبینیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن
چاوڕوان دەكرێت رۆژى شەممە رێکەوتى 28-1-2023 شەپۆلێکى باران بارین روو لەناوچەکەمان دەکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت ، سەرەتا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەرناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمە باران و بەفر بارین.

رۆژى یەک شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکەمان ،بەڵام لە رۆژى دووشەممە و سێ شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەهێز دەبێت باران بارین لەتەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت ،

لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە ,ئاستى دابارینیش مام ناوەند دەبێت وە رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت .

دیلان رشاد
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن