هەولێر … راگەیاندنی گۆڤاری تەلارسازی خان

هەولێر … راگەیاندنی گۆڤاری تەلارسازی خان

هەولێر …
راگەیاندنی گۆڤاری تەلارسازی خان

ئێوارەی ئەمرۆ 28-4-3024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیارو رۆشەنبیران لە یەکێتی نووسەرانی کورد، ستاڤی گۆڤاری خان کە تایبەتە بە تەلارسازی وەک گۆڕەپانێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی شار لە رێگەی نووسینەوە خۆیان راگەیاند…
ئەم گۆڤارە هەنگاوێکی ئەکادیمیە بۆ ژیانەوەی تەلارسازی رەسەنی کوردی..
شایەنی ئاماژە بۆکردنە لە تەلارسازیدا، بە زانست و هونەر كار بۆ دروست كردنی دیزاین و نەخشەی خان و تەلار دەكرێت، پاشان ئەو نەخشە و دیزاینە بەو جۆرەی خواست و پێداویستی ژیانی مرۆڤ دەستەبەر دەكات، بەرجەستە دەكرێت، لەسەر پەڕەی نەخشەوە دێتە سەر زەوی و خۆی دەنوێنێت….
مەبەستی راگەیاندنی گۆڤاری خانیش کار کردنە لەسەر ئەو بیرۆکەیە …