پارێزگارانی هەولێر و دهۆک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە شاری ئامەد

پارێزگارانی هەولێر و دهۆک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە شاری ئامەد

پارێزگارانی هەولێر و دهۆک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە شاری ئامەد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026.5.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەی شاری ئامەد گەیشتنە ( دیار بەكر ) و لە لایەن ئایشە سێرا بوجاک کوچوک و، دۆغان هاتون، هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی دیاربەکر (ئامەد) و شاندی یاوەریان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

ئەم سەردانە فەرمییە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە " کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی " کە بڕیارە لەنێوان 12 بۆ16ی ئایاری 2026 لەژێر دروشمی "پێکەوە" (Bi Hev Re) لە شاری ئامەد ( دیاربەكر ) بەڕێوە بچێت.

کۆڕبەندەکە ئامانجی سەرەکی دروستکردنی زمانێکی هاوبەشی هیوا، بونیادنانی ئاشتی و کۆکردنەوەی دەنگە جیاوازەکانە. کارنامەی چالاکییەکان چەندین وۆرکشۆپ، پانێڵ، پێشانگا، کۆنسێرت و ڕێپێوانی یادکردنەوە لە بوارەکانی پەروەردە، هونەر، مافەکان، ژنان و ئیکۆلۆژی لەخۆ دەگرێت و بەشداریکردنی پارێزگارانی هەولێر و دهۆک لەم چالاکییەدا، وەک هەنگاوێکی گرنگ لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە قەڵەم دەدرێت.