دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی توڕەق

دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی توڕەق

دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی توڕەق

لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی توڕەق.

پڕۆژەکە بە گوژمەی ( 152 ملیۆن و 600 هەزار ) دینار، لە سەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و پێکهاتووە لە:-
ئامادەکردن و فەرشکردنی چینەکانی تێکەڵە بۆ (20 هەزار م2) لە شەقامەکان.
کارەکانی قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردن بۆ (4 هەزار و 500 م2).