پیرۆزە هەولێر...

پیرۆزە هەولێر...

پیرۆزە هەولێر...

بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی هەولێر، بەرامبەر یانەی نەجەف بە ئەنجامی (4 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ) لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاهێنەران، یاریزانان و سەرجەم هاندەرانی شاری هەولێری پایتەخت دەکەین.

ئەم بردنەوەیە و ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانانی یانەی هەولێر لە یارییەکەدا پێشکەشیان کرد، جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

هیوادارین ئەم سەرکەوتنانە ببنە هەوێنی ئەنجامی باشتر لە یارییەکانی داهاتوودا، بۆ ئەوەی یانەی قەڵا و منارە هەمیشە لە لووتکە و پێشەنگدا بمێنێتەوە.

دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ وەرزشوانانی شارەکەمان دەخوازین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر