بە چاودێرى پارێزگارى هەولێر، کتێبى "یاد و وەفا" ناسێنرا
بە چاودێرى پارێزگارى هەولێر، کتێبى "یاد و وەفا" ناسێنرا
ئێوارەى رۆژی چوارشەمه 2024.7.10، بە چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە نووسەر و هونەرمەند و ئەدیبان و شاعیران و ڕۆژنامە نووسان، لە ڕێورەسمێکدا لە سەنتەرى ئاڵا، کتێبى "یاد و وەفا" کە لە ئامادەکردنى نووسەر "ئارى ئاغۆک"بوو ناسێنرا.
"یاد و وەفا" کە یادکردنەوەی (14) ئەدەيب و هونەرمەند و ڕۆشنبیریی کوردستانە و لە سەر ئەرکى پارێزگارى هەولێر چاپکراوە، تێیدا یادنامەى ئەوکەسایەتیانە ئاماژەى بۆکراوە، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشی و بەرزنرخاندى هەوڵەکانى نووسەر لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمەی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.
لە کۆتایشدا، دواى خستنە ڕووى بە شێک لە ناوەرۆك و چۆنێتی ئامادەکردنى کتێبەکە، بە واژووى نووسەر کتێبەکە بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.