پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بانگخوازی ناوداری عێراقی سەید عەلی تاڵقانی و شاندی یاوەری کرد.

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بانگخوازی ناوداری عێراقی سەید عەلی تاڵقانی و شاندی یاوەری کرد.

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بانگخوازی ناوداری عێراقی سەید عەلی تاڵقانی و شاندی یاوەری کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 9_10_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی لە بانگخوازی بەناوبانگی عێراقی سەید عەلی تاڵقانی و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا سەید عەلی تاڵقانی سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ رەخساندنی ئەو دیدارەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو جارێک دێمه‌ هەولێر هەست بە ئاسوودەیی ئارامی دەکەم.
سەید عەلی تاڵقانی ستایشی سەرکردایەتی کوردی كرد، کە ئەو کەشەیان بۆ خودان سەرمایەو وەبەرهێنەرەکان خوڵقاندووە، کە بەدڵنیاییەوە سەرمایەی خۆیان لەهەرێمی کوردستان بەگەڕ بخەن. گوتیشی، کەشێکی فراوانی ئازادی بۆ پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان خوڵقێندراوە، ئەمەش بەرهەمی ئەو خەباتە دوورو درێژەیە کە گەلی کوردستان بەرامبەر زووڵم و ستەم لەرابردوودا ئەنجامی داوە.
لەلایەن خۆیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دڵخۆشی بە دیداری کەسایەتییەکی دیاری وه‌ك بانگخوازی عەلی تاڵقانی دەربڕی، کە فەرمایشتەکانی لەلایەن گەلانی عێراق رێزلێگیراوە.
هاوکات بە داتاو زانیاری باسی لەئەزموونی حکومڕانیەتی و فەزای ئازادی ومێژووی پێکەوە ژیانی لە هەرێمی کوردستان کرد، کە جێگەی شانازییە بۆ هەموو گەلی کوردستان.
پارێزگاری هەولێر تەئکیدی لەسەر حەواندنەوەی بەشێکی زۆر لە ئاوارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کردەوە وهەروەها ئەوانەی لە تورکیا، سووریا و ئێران روویان لە هەرێمی کوردستان کردووه‌. هه‌ردوولاش كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ هاوڵاتیان به‌چاوی رێزه‌وه‌ له‌ سیسته‌می حكومڕانیه‌تی بڕوانن و ده‌سه‌ڵاتیش له‌به‌رامبه‌ردا په‌یڕه‌وی دادپه‌روه‌ری بكات له‌سیسنه‌می حوكمڕانیه‌تی...