وەزیری ناوخۆی ئێران: "ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، سەبارەت بە سەردانیکردنی زیارەتکاران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق"
وەزیری ناوخۆی ئێران: "ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، سەبارەت بە سەردانیکردنی زیارەتکاران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق"
پارێزگاری هەولێر: "سڵاو و ڕێزی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان گەیاندە ئەمادەبوونی کۆبوونەوە"
لە پەراوێزی یەکەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ڕۆژی پێنجشەممە 2023.6.1، بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵبجە و پارێزگارانی ئازربایجانی ڕۆژئاوا"ئورمیە"، سنە، کرمانشان و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین، لە ئورمییە ئەنجامدرا. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبارەی کۆبوونەوەکە، هەردوولا کۆبوونەوەکەیان بە گرنگ وەسف کردوو و تەئکیدکردنەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکان و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: "ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ هەموو ئەو هاوکاری و ئاسانکاریانەی لە هەموو بوارەکانەوە پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراقیان کزد لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، هەر لەدابینکردنی ئاسایش و گواستنەوە و مانەوەیان لە هەولێر، بۆ ئێمە مایەی سەرسامی بوو لەو هەموو خزمەتەی پێشکەش بەهاوڵاتیانمان کرا، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارێزگاری هەولێر دەکەین".
پاشان پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: " وێڕای گەیاندنی سڵاو وڕێزی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبووانی کۆبوونەوە، گفتوگۆمان لە بارەی بەرەوپێشوەبردنی پەیوەندییەکان کرد، سەبارەت بە هاتنی زیارەتکارانیش هەروەک بەڕێز وەزیری ناوخۆ ئاماژەی پێدا، پارساڵ وەک ئەزموونی یەکەم (70 تا 80 هەزار) زیارەتکار لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراقیان کرد، بۆ ئەمساڵ هەردوولامان هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە، تاکو نزیکەی (500 هەزار) زیارەتکاری ئێرانی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بکەن".
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "وێڕای ئەوەی لەو کۆبوونەوەیەدا تەئکیدمان لە پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان کردەوە کە هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران مێژوویەکیان لەو پەیوەندییە هەیە، خواستی حکومەتی هەرێم و ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێم بۆ بەروەپێشبردنی پەیوەندییەکان خستە ڕوو، بەوهیوایەی ئەو کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکانی داهاتووشمان لەگەڵ یەک سوودی زیاتری هەبێت بۆ هەردوولامان".