لەهەولێر.. کۆتایی بە پرۆژەی پێوەرەکانی بونیادنانی تواناسازی و دامەزراندنی ئەکادیمیای ئەندازیاران هێنرا
لەهەولێر..
کۆتایی بە پرۆژەی پێوەرەکانی بونیادنانی تواناسازی و دامەزراندنی ئەکادیمیای ئەندازیاران هێنرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.10.23، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانى پارتى و سەرۆک و ئەندامانى سەندیکاى ئەندازیارانى کوردستان و بەرپرس و نوێنەرانى ETTC و ڕێکخراوى GIZى ئەڵمانى، لە ڕێورەسمێکدا لە هەولێرى پایتەخت کۆتایی بە پرۆژەی پێوەرەکانی بونیادنانی تواناسازیی و دامەزراندنی ئەکادیمیای ئەندازیاران هێنرا کە لە لایەن سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەروپی و سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان بەهەماهەنگى ڕێکخراوى GIZى ئەڵمانى دەستى پێکرابوو.
لەم پڕۆژەیەدا کە ئامانج لێى دامەزارندنى ئەکادیمیایەکى پەروەردەییە بۆ ئەندازیاران بەمەبەستى بەرەوپێشبردن و ڕەخساندنى دەرفەت و هەلى کار بۆ ئەندازیارە گەنجەکان کە کێبڕکێ و ڕۆڵیان هەبێت لە بونیاتنان و ئاوەدانى و گەسەندنى ژێرخانى ئابوورى هەرێمى کوردستان، لە لایەن ڕێکخراوى GIZى ئەڵمانى بەهەماهەنگى سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەروپی ETTCى ئەڵمانى و سەندیکاى ئەندازیارانى کوردستان، لە ماوەى (18) مانگدا (16) ڕاهێنانیان بە بەشدارى (325) ئەندازیار ئەنجامداوە.