وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پارێزگاری هەولێر، مزگەوت و تەکیەی شێخ حەمەدئەمین خەیلانیان بەسەرکردەوە
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پارێزگاری هەولێر، مزگەوت و تەکیەی شێخ حەمەدئەمین خەیلانیان بەسەرکردەوە
شەوی سێشەممە رێکەوتی 3.3.2026 دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە یاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر و نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێر،،سەردانی مزگەوت و تەکیەی شێخ حەمەدئەمین خەیلانیان کرد…
لەو سەردانەدا، لەلایەن شێخانی خەیلانی و موریدان و نوێژخوێنان پێشوازی گەرمیان لێ کراو بەشداریان لە تقوسی رۆژانی مانگی رەمەزان کردو بیرو ڕایان لەسەر پەیامی راستەقینە ئاینی ئیسلام ئاڵوگۆر کرد.