هه‌ولێر.. فێستیڤاڵی پایزه‌ی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد
هه‌ولێر.. فێستیڤاڵی پایزه‌ی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 24ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فێستیڤاڵی پایزه بۆ ته‌ندروستی له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر كرایه‌وه.
فێستیڤاڵه‌كه به‌هاوكاری رێكخراوی ئاشتی بۆ راهێنان و فێركردن رێكخرابوو... به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له وه‌رزی پایزدا پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێ و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان فراوانتر بڵاوده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له ریزی منداڵان، كه به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان قه‌ره‌باڵغ ده‌بن، بۆیه پێویسته خۆپارێزی له‌م په‌تا و ڤایرۆسانه بكرێت و به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان به‌كاربهێنرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیشیكرده‌وه، كه رێژه‌ی سووتان له‌م وه‌رزه‌دا به‌رزده‌بێته‌وه، فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان دروست ده‌بێت، ده‌كرێت رووه دروسته‌كه‌ی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه له‌كاربێت.
بۆ ئه‌وانه‌ی كه به‌رگری له‌شیان لاوازه، بۆ وه‌رزی پایزه، ڤاكسین بۆ ئه‌و كه‌سانه دابینكراوه، ده‌توانن له رێگه‌ی بنكه و نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌م ڤاكسینه وه‌ربگرن، به‌تایبه‌ت بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان و توواشبوانی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن.
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌شه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و رێكخراوی ئاشتی بۆ راهێنان و فێركردن كرد، كه ئه‌م فێستیڤاڵه‌یان بۆ ئه‌م وه‌رزه رێكخستووه.