لۆزان... پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداریی كۆنگره‌ی 44ـمینی شاره فڕانكۆفۆنییهكان ده‌كات
لۆزان... پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداریی كۆنگره‌ی 44ـمینی شاره فڕانكۆفۆنییهكان ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024، كاره‌كانی كۆنگره‌ی 44ـمینی شاره فڕانكۆفۆنییهكان له شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا له ژێر ناونیشانی (هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كان، نێوه‌ندێك بۆ داهێنان) ده‌ستیپێكرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به فه‌رمی وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره بانگهێشتی كۆنگره‌كه كراوه، تێیدا 500 پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی و قایمقام له 50 وڵاتی جیاوازی جیهان به‌شدارن.
له رۆژی یه‌كه‌مدا چه‌ندین په‌نێڵ له‌باره‌ی پرسه‌كانی گه‌شتوگوزار و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و پێشكه‌وتنی شاره‌كان و چه‌ندین بابه‌تی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چن و گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌لیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
كۆنگره‌كه تاكو 24ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، جیا له به‌ڕێوه‌چوونی پهنێڵهكان، رۆژی یه‌كه‌م ته‌رخان ده‌كرێت بۆ به‌دواداچوونی به‌رنامه هاوبه‌شه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنه هه‌میشه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها رۆژی دووه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ناونیشانی كۆنگره‌كه (هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته جۆجێییهكان، نێوه‌ندێك بۆ داهێنان)، دوا رۆژی كۆنگره‌كه‌ش به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كار، تایبه‌ت ده‌بێت به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی.