هەولێر ... پیشانگایەكی توانا پیشەییەکان بۆ خانمان و پیاوان كرایەوە
هەولێر ...
پیشانگایەكی توانا پیشەییەکان بۆ خانمان و پیاوان كرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.10.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەیاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ئارام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری شارەوانی یەک، لە سەنتەری شار ، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی خانمان و پیاوانی خاوەن پیشە پیشانگایەكی توانا پیشەییەکان بۆ خانمان و پیاوان كرایەوە، كە لەلایەن ڕێکخراو گەشەپێدانی کەلتوور ڕێكخرابوو.
دوای كردنەوەی پیشانگاكە و بەسەركردنەوەی بەشەكانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ سەرپەرشتیاران و ریكخەرانی پیشانگاكە، هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست.
جێگەی باسە، پیشانگاکە لە 60 کەپر پێکهاتووە و تایبەتە بەکاری دەستی و خوازدن و بڕاندی جیاوازی کوردی بە تەختە بۆ خانمان و پیاوانی خاوەن پیشە و ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.