پارێزگاری هەولێر، سەردانی شێخ رەشید شێخ کاکەی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی شێخ رەشید شێخ کاکەی کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.1.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی شێخ ڕەشید شێخ کاکەی کرد لە تەکیەی خۆیان لە شاری ھەولێر.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە ھەواڵی تەندروستی بەڕێزیانی پرسی و ھیوای سەلامەتی و تەمەندرێژی بۆ خواست.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، باس لە ڕۆڵی شێخانی تەریقەت و پیاوانی ئاینی و پێگە و کاریگەری تەکیە و خانەقاکان لە نێو کۆمەڵگادا کرا و تیشک خرایە سەر ئەو پێكەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی کە لە هەرێمی کوردستان بەرقەرارە و بۆتە ماییەی شانازییەكی گەورە بۆ هەموو لایەک و تابلۆیەكی جوانی پیشانی گشت وڵاتانی جیهان داوە و وەك نموونەیەكی جوان لە ناوچەکەدا ڕەنگی داوەتەوە.