پارێزگاری هەولێر.. یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی "کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو" بەسەردەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر.. یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی

پارێزگاری هەولێر..
یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی "کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو" بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.12.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەی دروستکردنی پردی بۆکس کەلڤەردی شەش چاووەی شەقامی نێوان (بنەسلاوە و کەسنەزان)ـی بەسەر کردەوە، کە بە گووژمەی (246 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بەشێوەی بەڵێدەرایەتی جێبەجێکراوە و یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە شاری هەولێر و لە ئێستادا لە 98% ی کارەکانی تەواوکراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و جوان ڕەفیق، قائیمقامی قەزای دەشتی هەولێر و سائیب هاروون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان و ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی بنەسڵاوە یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە ئەنداز و سەرپەرشتیاران و تیمی پڕۆژەکە کرد.

جێگەی باسە، ئامانج لە دروستکردنی پردی بۆکس کەلڤەردی شەش چاووەی شەقامی نێوان (بنەسلاوە، کەسنەزان) کە ڕێرەوی ئاوی سروشتی بارانی بەرزاییەکانی کەسنەزان و مۆنیۆمێنتی شەهیدانە، کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاوە لەسەر گەڕەکەکانی ناوچەکە و شاری هەولێر بەگشتیی.