له‌پێناو په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له سنووری شاری هه‌ولێر و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری،.
له‌پێناو په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له سنووری شاری هه‌ولێر و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری،.
وەزارەتی شارەوانی ڕه‌زامه‌ندیدا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویست له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و ئاو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و شارچكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر.
پڕۆژه‌كان:
-پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو له كۆڵانه لاوه‌كییه‌كانی گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك.
-خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كی مه‌ریوان له كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك.
- دانانی سیسته‌می فێنككه‌ره‌وه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پانكه‌ی كاره‌بایی و نۆزڵی ئاو بۆ ناو بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر.
- گۆڕینی تۆڕی ئاو له گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێ.
- گۆڕینی تۆڕی ئاو له گه‌ڕه‌كی ئازادی.
-نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی بنه‌سڵاوه-كه‌سنه‌زان كه به شه‌قامی هه‌ززه ناسراوه.
- خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی تر بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی ماسته‌رپلان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی له هه‌ولێر.
-كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێكی ناوخۆیی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی به‌حركه.
-پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی دووساید و هه‌روه‌ها ناوخۆییه‌كانی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌سنه‌زان.
- كۆنكرێتكردنی كۆڵان له نزیك پردی ته‌قته‌ق و له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری.