چاککردنی تۆڕی کارەبا
چاککردنی تۆڕی کارەبا
لەسەر بوجەی پارێزگای هەولێر و بە فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەشتی هەولێر، هەڵسا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی چارەسەر کردنی بار زۆری فیدەری (١٣)ی پیرزین بەردەوام کە تایبەتە بە بیرە ئاوەکان و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری شاوێس و پیرزین بە گوژمەی (٩٨ ملیون دینار) کەبریتیە لە دانانی (٤٤) ستونی پ.ب وەراکێشانی (٢٤٠)م کێبلی پ.ب وە بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە هاوڵاتیان سنورەکە سوودێکی زۆریان لێی بینی.