پارێزگارى هەولێر، سەردانى کونسڵخانەى گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى کونسڵخانەى گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى کونسڵخانەى گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى شاکر حسێن، بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران، سەردانى کونسڵخانەى ئێران لە هەولێر کرد و لەلایەن فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، زۆر سوپاسى بەڕێز ئەسەدى و ستافى کونسڵخانەى ئێرانى لە هەولێر کرد، بۆ ڕێکخستنى سەردانەکەى پێشووى بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداریکردنی لە پیشانگای ( ئێران - ئێکسپۆ 2025 ) و ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و سەرکەتوو لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار و جێگری وەزیری دەرەوە و وەزیری پیشەسازیی و پارێزگارانی ( تاران، قەزوین، زنجان، ورمـێ ) و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتاران و سەرۆک و ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی و بازرگان و پیاوانی کار، و هەوڵەکانى بەڕێزیانى لە ڕێکخستن و بەرنامەڕێژى دیدار وکۆبوونەوە و بەرنامەى سەردانەکەیان بەرز نرخاند.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، هەردولا ئامادەکارى و بەرنامەڕێژى دیدار و کۆبوونەوەى فراوانى ساڵانەى پارێزگارانی سنوورى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەگەڵ پارێزگارانى هەرێمى کوردستانیان خستە بەر باس و گفتوگۆ، کە بڕیارە لە هەفتەى داهاتوو لە شارى سنە "پارێزگاى کوردستان" بە ئامادەبوونى شاندى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى بەڕێز ئومێد خۆشناو، لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگاکانى ( هەولێر، ئازاربایجانى ڕۆژئاوا ( ورمێ)، سلێمانى، کوردستان، دهۆک، کرماشان، هەڵەبجە ) و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت.

لە کۆتایدا سەرکونسڵی گشتیى کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆشحاڵى بەسەردانى پارێزگارى هەولێر بۆ کونسڵخانە نیشاندا و هێواى خواست سەردانى ئەمجارەشیان بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران سەرکەوتووبێت و بۆ ئەومەبەستەش ئامادەیی هەموو هاریکارى و پشتیوانیەکى خۆى و کونسڵخانەى دووپاتکردەوە.