پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکى یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی بچووككراوه و شاندێکى یاوەرى کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکى یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی بچووككراوه و شاندێکى یاوەرى کرد
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 2024.4.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی له محه‌مه‌د دۆسه‌ری، سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی بچووككراوه و شاندێکى یاوەرى كرد .
لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە سه‌ردار ئیسماعیل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و تارق عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئامادەى بوون، سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی بچووككراوه، به ناوی یەکێتیەکەیان سوپاسی پارێزگاری هەولێرى كرد بۆ پێشوازى کردنى و ستایشی بەرقەرابوونى ئارامی و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی کرد، هەروەها مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگارى هەولێر روونكرده‌وه كه ئەویش سازدانی خولێكی پێشكه‌وتووی ناوبژاوانانە له سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیشی لە ره‌زامه‌ندى بوونى به‌شداریكردنی تیپی فۆستاڵی كچانی كوردستان به ناوی هه‌رێمی كوردستان، له پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی کردەوە.
له بەرامبەردا، پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕاى بەخێرهێنان، هێوای سه‌ركه‌وتنی له ئەنجامدان و به‌رێوه‌چوونی خولى ناوبژاوان بۆ خواستن و ئامادەیی هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى خولەکە نیشاندا، هاوكات ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنى تیپی فۆستاڵی كچانی كوردستانى به ناوی هه‌رێمی كوردستان، له پاڵه‌وانیه‌تی جیهانیدا به ڕوودا و كارێكی گرنگ وه‌سفكرد.