پارێزگارى هەولێر، سەردانى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوورى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوورى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوورى کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى دڵنەوایی و سەرخۆشى بەهۆى ئەو ڕووداوەى کە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ پاسەوانی فەرماندەییەکە گیانیان لەدەستدا، سەردانى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوورى کرد و لەلایەن عەمید حسێن تەمەر، سەرۆکى ئەرکانى فەرماندەیی و ئەفسەر و پلەدارانى فەرماندەییەکەوە پێشوازى لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاى هەولێر، وێڕاى هاوخەمى و نیگەرانى بە هۆى ڕووداوەکەوە، پرسە و سەرخۆشى خۆى لە فەرماندە و ئەفسەر و پلەداران کرد و لەڕێگەى ئەوانیشەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى کەس و کار و خانەوادەکانیان کرد و ڕایگەیاند: "کارەساتەکە دڵتەزێن بوو، لەدڵەوە نیگەران و خەمبارى کردین، هاوبەشى خەمتانین و خوداى گەورە شەهیدان بە بەهەشتى بەرینى خۆى شاد بکات و سەبر و ئارامى بە ماڵبات و کەس و کار و هاوڕێیانیان ببخشێت".

جێگەى باسە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە بارەگاى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە کانى قرژاڵەى سنوورى پارێزگاى هەولێر، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی چەند مینێکی سەردەمی جەنگی عێراق – ئێران کە دوای پاککردنەوەی کێڵگەکان کۆکراونەتەوە، مینێک تەقیەوە و بەهۆیەوە سێ پاسەوانی فەرماندەییەکە گیانیان لەدەستدا.