لە هەولێر ڕیکۆردی گەورەترین شیشی گەس لە جیهان تۆمار کرا
لە هەولێر ڕیکۆردی گەورەترین شیشی گەس لە جیهان تۆمار کرا
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 28.5.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەی تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی لە دروسکردنی گەورەترین شیشی گەس بوو لەسەر ئاستی جیهان، کە بە فەرمی ناوی خۆی لە کتێبی پێوانەیی گینسدا نوسییەوە.
ئەم دەستکەوتە لە لایەن گەسی ئازادیـەوە ئەنجامدرا، کە تێیدا شیشە گەسێکی بە کێشی دوو تۆن و شەش سەدو حەفتاو دوو کیلۆگرام ئامادە کرا. بەمەش هەولێر توانی ئەو ڕیکۆردە جیهانییە بشکێنێت کە پێشتر لەسەر ئاستی جیهان بە ناوی چێشتخانەیەکی تورکییەوە تۆمارکرابوو.
دوای تەواوبوونی پڕۆسەی برژاندنی گەسەکە بە هاوکاری رێکخراوی دەستی کوردستانی مرۆیی زیاتر لە 4000 گەس بە شێوەی بەخشین دابەشی سەر دامو دەزگا خزمەتگوزاریەکان و خانەی بێ سەرپەرشتان و نەخۆشخانەی دەروونی کرا .
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی بە تۆمارکردنی ئەو ریکۆردە نوێیە دەربڕی و دەستخۆشی لە رێکخەران کردو هانی خاوەن بیرۆکەکانی دا کە ئافراندنی زیاتر بکەن بەتایبەتی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کە بەردەوام زەمینەسازی بۆ ئەو پرسانە دەکات .