پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بۆ ڕێكخراوی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بۆ ڕێكخراوی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەکەیان، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
ئومێد دەکەین ئهم ڕێكخراوه بە شێوازێکی پێشکەوتووتر و زانستیانە و داهێنەرانەوە ڕوڵی دیاری هەبێت لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی تواناکانی قوتابیان و لاوان و بەرگریکردن لە مافەکانیان و وەک هەمیشە پشتیوانی پرس و دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بێت و ببن بە نموونە بۆ نەوەکانی داھاتوو.
شانازی بە ئەندامیەتی و کارکردن و خزمەتکردنمان لە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکەین، کە بۆ ئێمە قوتابخانەیەک بووە، دڵنیاتان دەکەینەوە وەک ھەمیشە، پاڵپشت و پشتیوان و هاوکارتان دەبین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.5.16