بەسەرکردنەوەی سەنگەرو ساترەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر - مەخمور

بەسەرکردنەوەی سەنگەرو ساترەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر - مەخمور

بەسەرکردنەوەی سەنگەرو ساترەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر - مەخمور

بەمەبەستی لە نزیکەوە هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژنی قوربان، ئەمرۆ پێنجشەممە 28.5.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، میحوەرو ساترەکانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری گوێر - مەخموری بەسەركردەوە ….

لە میحوەری گوێر لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكان و ئەفسەرو فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە پێشوازی گەرم کرا .

پارێزگاری هەولێر، لە جەولەی بەسەرکردنەوەی میحوەرەکانی ئەو سنورە، سوپاسگوزاری خەڵکی هەولێری پێ راگەیاندن و وێرای پیرۆز کردنی جەژنی قوربان، سوپاسی فەرماندەو ئەفسەرو پێشمه‌رگه‌كانی كرد بۆ ئەركی پیرۆزیان و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاك و كەرامەتی نیشتمان.

پارێزگاری هەولێر، دووپاتیکردەوە، کەوا ناوی پێشمەرگە پیرۆزەو بە درێژایی مێژوویی خۆیان هێزێک بوونە بۆ بەرگری و داکۆکی کردن لە مافی ڕەوای گەڵێکی ستەم لێکراو،..
گوتیشی پێشمەرگە ڕووبەڕووی داگیرکەرانی کوردستان بۆتەوەو پەلامارەکانی ناحەزو تیرۆرستانی داعشی تێکشکاندووە و لەو پێناوەشدا بەداخەوە پۆلێک لە ھێزی پێشمەرگە شەهید بوونە و بریندار بوونە، کەچی ئامادەنەبوونە بۆ ساتێکیش بێت، سەنگەرەکانی.خاکی کوردستان چۆل بکەن .

پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە، کە ھەرچی پێویستە بۆ باشترکردنی دۆخی پێشمەرگە و رێوشوێنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دریغی لێ ناکەن ….
لەکۆتایی بەسەرکردنەوەکاندا، پارێزگاری هەولێر ، ئامادەیی خوانی نیوەرۆی پێشمەرگە قارەمانەکان بوو .

شایەنی باسە مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕو عەمید باپیر شێخ وەسانی فەرماندەیی لیوای ٢١ی پیادەو عەمید خەسرۆ غازی بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون .