هەولێر.. یانەی هەندرێن بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستانی
هەولێر..
یانەی هەندرێن بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستانی
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 2026.4.11، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، یانەی وەرزشی هەندرێن لە نێو یاریگای خۆی، بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی ( 2025- 2026) و جامی پاڵەوانیەتیەکەی بەدەستهێنا.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە یاریزان و ڕاهێنەر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی هەندرێن، جەختی لە گرنگی و پەرەپێدانی وەرزش لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە و پاڵپشتی و هاریکاری پارێزگای بۆ یانەکە دووپاتکردەوە.