به‌ گوژمه‌ى زیاتر لە ( 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) بەردی بناغەی ( پڕۆژەى چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگای هیران - شەقڵاوە) دانرا

به‌ گوژمه‌ى زیاتر لە ( 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) بەردی بناغەی ( پڕۆژەى چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگای هیران - شەقڵاوە) دانرا

به‌ گوژمه‌ى زیاتر لە ( 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) بەردی بناغەی ( پڕۆژەى چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگای هیران - شەقڵاوە) دانرا

لە سەر بڕیار و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.6.26، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌ ڕێوره‌سمێكدا به‌ گوژمه‌ى ( 1 ملیار و 500 ملیۆن و 522 هەزار دینار ) بەردی بناغەی ( پڕۆژەى چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگای هیران - شەقڵاوە) دانرا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاو بانی هەولێر جێبەجێدەکرێت.

لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر و کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزایی شەقڵاوە و شێروان جەلال، قائیمقامی هەریر و و عیماد محمدئەمین، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی هیران و باسرمە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی ناوچەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورى قەزایی شەقڵاوە، ئاماژەی بەوەدا، ئومێد دەکەین دۆخى دارایی باشتر بێت و بودجەى پێویستمان لە بەردەست بێت تاکو بتوانین خزمه‌تگوزاریى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به‌ سنووری قەزایی شەقڵاوە و قەزا و ناحییەکانى دیکەى سنوورى پارێزگاکەمان بکەین، هیواشی خواست پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراوی خۆی تەواوبکرێت.

گوتیشى: "لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار ئەنجامدەدەین، خواستى ئێمەش ئەوەیە خزمەتى زیاتر پێشکەش بە سەرجەم ناحییە و قەزا و گوندەکان بکەین و دەستى ئاوەدانی بگەێنین بەهەموو ئەو شوێنانەى کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەى زیاتر هەیە".

جێگەى باسە، ( پڕۆژەى چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگای هیران - شەقڵاوە) کە درێژییەکەى 18کم، کارەکانى بریتین لە، لادانی چینی قیڕی تێکچووی ڕێگا پاشان ڕشاندن و پەستانەوەی و دروست کردنی چەند ئاوبەرێکی کۆنکریتی لەو شوێنانەی کە ئاوی باران و ماڵان لێی کۆ دەبێتەوە و بوویتە هۆکاری تێکچوونی ڕێگاکە، ئەوە جگە لە دروستکردنی دیواری پاڵپشت بە گابیۆن بۆ پارستنی ڕێگاکە لە داڕمان و لێدانی قاشیتە لەو شوێنانەی چینی قیڕی کۆن کە دیاردەی ڕەتینگی لێ بەدی دەکرێت، هەروەها قیڕتاوکردنەوەی چاڵە تێکچوونەکانی ڕێگاکە بە چینێک لە قیڕی جۆری ستابلایزەر بە ئەستووری 10سم و دووبارە فەرشکردنەوەی تەواوی ڕێگاکە بە چینێک لە قیڕی بایندەر بە ئەستووری 6سم و پانی 7م و ڕێکخستنەوەی تەنیشتەشانەکانی ڕێگاکە.