پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کۆبۆوە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کۆبۆوە


لە چوارچێوەى بەرنامەى سەردانیکردنى فەرمانگە و بە سەرکردنەوەى دام و دەزگاکان و بە مەبەستی گرنگی و بایەخدانى زیاتر بە چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، رۆژی سێشەمە 2023.2.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى هێمن قادر، جێگری پارێزگار، سەردانى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێرى کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتیی و سەرجەم بەڕێوەبەرانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و بەڕێوەبەری قەیرانەکانى پارێزگا و بەڕێوەبەرى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى خانە و سەنتەر و پەیمانگاکان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى دەست خۆشە لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کە سەرەڕای قەیرانی دارایی و هەموو ئەو دۆخە سەختانەى پێیدا تێپەڕبووین توانیویانە سەرکەوتووانە کارەکانیان ئەنجامبدەن، تیشکى خستەسەر ئەوەى وەکو پارێزگاى هەولێر ڕەزامەندین لە کارەکانتان، بەڵام پێویستە لە سەر هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بن و وەک یەکتیم ئەرک و کارەکانتان بۆ خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییانى شارەکەمان بێت و گوتى: "ئامانجی ئێمە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو پارێزگاى هەولێر خزمەتکردنی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمانە بەبێ جیاوازی".
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، بەگشتیی باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان کرا و تیشک خرایەسەر چارەسەرکردنى کەم و کوڕی و کێشە و پێداویستی بەڕێوەبەرایەتییەکان، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "ئەوکات شانازییە بۆ هەموو لایەک کە لە نێو هەموو کیشە و قیرانەکاندا ئیدارەیەکى سەرکەوتوو هەبێت، بۆیە ئێمە وەک پارێزگاى هەولێر پاڵپشت و هاوکارتانین، پاشان پارێزگارى هەولێر، سوپاسى هەموو ئەو دەزگا و لایەنە و خێرخوازانەى کرد، کە هەمیشە لەگەڵ پارێزگاى هەولێر بوونە و بوونەتنە بەشێکی گرنگ لەو خزمەتگوزاریە مرۆیانەی پێشکەش دەکرێن".
لە کۆتایشدا، لە لایەن ئامادەبووانەوە جگە لە خستنە ڕووی ڕاو سەرنج و تێبینی لە سەر خاڵە سەرکیەکانی کۆبوونەوە، باس لەو کەم و کوڕی و پێداویستیەکان کرا، لە لایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی جارێکی تر تەئکیدی لە سەر هەموو پاڵپشتی و هاوکاریەکییان کردەوە، دڵنیاشی کردنەوە ئەوەی لە توانادابێت و بکرێت درێغی ناکات و بۆیان جێبەجێ دەکات.