ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی موەلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای هەولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی موەلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای هەولێر

سەبارەت بەگلەیی هاوولاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان لەسەر جیاوازی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلیەکان لەگەڵ شارەکانى (سلێمانی، دهۆک) بەپێویستى دەزانین ئەم ڕوونکردنەوەیە ڕابگەێنین:-
یەکەم/ لەمانگى ڕابردوودا لەشارى سلێمانی (21) بیست و یەک کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەبووە و موولیدەکان (90) نۆهەت کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بەبڕى (5000) پێنج هەزار دینار دیاریکراوە.
دووەم/ لەشارى دهۆک (17.5) حەڤدە کاتژمێر و نیو تاوەکو (18) هەژدە کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى هەبووە و موەلیدەکان (195) سەد و نەوەت و پێنج کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر (11,250) یانزە هەزار و دووسەد و پەنجا دینار دیاریکراوە.
سێیەم/ لە شارى هەولێر کارەبای نیشتمانی (15.5) پازدە کاتژمێر و نیو تاوەکو (16) شازدە کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى هەبووە و موەلیدەکان بە تێکرای (245) دووسەد و چل و پێنج کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان (10,000) دە هەزار دینار بۆ (12,750) دوازدە هەزار و حەفت سەد و پەنجا دینار دیاریکراوە، ئەوە جگە لەو گەڕەکانەی کە لەسەر داوای خۆیان هەر کات کارەبای نیشتمانی بڕابێت، موولیدەکانى گەڕەک کارەبای پێ داون، لای ئەوان موەلیدەکان (275) دوو سەد و حەفتاو پێنج کاتژمێر کارەبایان داوە و نرخی یەک ئەمپێریش (13,750) سێزدە هەزار و حەفت سەد و پەنجا دینار دیاریکراوە.
بۆ سەرجەم هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان ڕوونى دەکەینەوە ئەوەى بۆتە هۆکارى جیاوازی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلیەکان لە نێوان شارەکانى هەرێمى کوردستان، تەنها جیاوازى کەم پێدانى کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بووە لەشارى هەولێر، جگە لەوە هیچ هۆکارێکى تر نییە بۆ جیاوازى نرخى ئەمپێرى کارەبا لە نێوان هیچ یەکێک لەشارەکانى ترى هەرێمى کوردستان بەگشتیى.
لیژنەی موەلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای هەولێر
2022.5.9